خەڵکی عەفرین و شەهبا : کات کاتی تێکشکاندنی داگیرکاریە

هاووڵاتیانی عەفرین و شەهبا لە تل ڕەفعەت ، هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیان بۆسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد و ئەوەیان خستەڕوو کە هەتاکوو تێکشکاندنی داگیرکاری تێکۆشان بەردەوام دەبێت.

خەڵکی عەفرین و شەهبا بە رێپێوانێک هێرشی داگیرکاری  دەوڵەتی تورکیا-یان بۆسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانە کرد.

چالاکییەکە لە ناوەندی شاری تل ڕەفعەت ئەنجامدرا، وێنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکاردی  بە نووسینی " بە ڕۆحی بەخۆدانی گارێ ئێمە داگیرکەران تێکدەشکێنین"، " بەسە بۆ بێدەنگی نێونەتەوەیی لەهەمبەر تورکیای داگیرکەر" ، " نا بۆ داگیرکاری" ، " کات کاتی پاراستنی شۆرشە" بەرزکرایەوە.

دوای رێپێوانەکەدا هاوسەرۆکی مەجلسی شاری تل ڕەفعەت رزوان دفا قسەیکرد و  دەستنیشانیکرد کە بە ڕۆحی برایەتی گەلان داگیرکەران تێک دەشکێنین.

چالاکی بە درووشمی " بژی بەرخۆدانی گەریلا" و " بژی برایەتی گەلان" کۆتایی هات.

ک-ش