خەڵکی رەقا: عەفرین لە دڵی ئێمەدایە

کۆمیتەی پەروەردە و فێرکردنی رەوا، بۆ شەرمەزاکردنی داگیرکردنی عەفرین ٣ ساڵ بەرلەئێستا، بە دروشمی 'عەفرین لەدڵی ئێمەدایە` چالاکیان ئەنجامدا.

بە سەدان دانیشتوانی رەقا، مامۆستا، خوێندکار و ئەندامی دەزگا سڤیلەکان، ئەنجومەنی هەرێمەکان و پارتە سیاسیەکانی رەقا، بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەدا کرد.

خۆپیشاندانەکە لە چواریانی ئەلئەلەمی شارەکە دەستیپێکرد. خۆپیشاندەران دروشمیان بۆ پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی عەفرین و شەرمەزارکردنی داگیرکەری تورک لە عەفرین و هەرێمەکانی دیکەی سوریا وتەوە و داوای راگرتنی گۆڕینی دیموگرافیا و سیاسەتی تێکشکاندنی هەرێمەکانی عەفرینیان کرد.

خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی پانۆرامای رۆژئاوای شارەکە کۆبوونەوە، لەوێت خەلەف ئەلمەتەر هاوسەرۆکی کۆمیتەی فێرکردن و پەروەردەی رەقا راگەیانراوێکی بۆ رای گشتی خوێندەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "بە ناوی مامۆستایانی رەقا، ئێمە بەردەوامکردنی داگیرکاری شاری زەیتونەکان و شاری ئاشتی عەفرین لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە بە ناوی سوپای نیشتمانی کە خۆیان بە عوسمانیەکان فرۆشتوە شەرمەزار دەکەین."

لە راگەیەنراوەکەدا داوا لە کۆمەلگای نێودەوڵەتی و رێکخستنەکانی مرۆییکرا کە لە بەرانبەر تاوان و پێشێلکاریەکانی عەفرین، بەرپرسیاری خۆیان جێبەجێ بکەن.

هەروەها باسی ئەوەکرا کە پێویستە لایەنەکانی نێودەوڵەتی و رێکخستنەکانی مافەکانی مرۆڤ بەرپرسیاری خۆیان لە بەرانبەر کۆچبەرانی عەفرین کە بەهۆی کۆمەڵکوژی داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە لە شارەکەیان کۆچیان کردووە، جێبەجێ بکەن.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە، ئێمە بە داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەڵێین کە هەر یەک لە ئێمە پرۆژەیەکی بەرخۆدانە بۆ رزگارکردنی هەموو هەرێمەکانی سوریا کە داگیرکراون. ئەمە خاکی ئێمەیە و جێی داگیرکەرانی تێدا نابێتەوە. وەک ئەوەی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان دەڵێت، ئەوانەی وڵاتیان خۆش دەوێت، ژیانیان خۆشدەوێت، ئەوانی وڵاتیان خۆش ناوێت، شایەنی ژیان نین."

ف.ق