خوێندکارانی عەفرین ئەنەکەسەیان شەرمەزار کرد

کۆمیتەی پەروەردەی دیموکراتیکی عەفرین لەدژی داواکاری ئەنەکە کە داوای کردووە، دەست لە سیستمی پەروەردەی کورد هەلبگیرێت چالاکی ئەنجامدرا.

بەسەدان خوێندکاری کەمپی بەرخۆدان و ئەندامانی بزووتنەوەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کانتۆنەکانی عەفرین و شەهبا کۆبوونەوە و پانکارتی 'ئەو زمانەی ئێمەی پاراستووە، ئێمەش دەیپارێزین' ، 'ئەگەر ئێوە کوردن، بۆچی هەوڵ دەدەین زمانی کوردی لەناوببەن؟' ، 'یەکێتی بە زمان و کەلتور دەبێت' و ' ئەگەر ئێوە کوردستانین، ئەی زمانی ئێوە چییە؟' بەرز کردەوە.

شیلان ئاڵا ئەندامی بزووتنەوەی پەروەردەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی هەرێمی عەفرین لەسەر ناوی خوەپیشاندەران قسەی کرد.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە گەلی کورد بۆ پاراستنی زمانی دایکی باجی گەورەی داوە و لەئێستادا بە هەزاران خوێندکار بە زمانی کورد دەخوێنن کە ئەوەش مافێکی ڕەوایە و یاسای نێودەوڵەتی پێشێل ناکات.

مامۆستا و خوێندکارانی هەرێمی عەفرین داواکاری ئەنەکەسەیان بە توندی شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندان بە دروشمی ' بژی زمانی کوردی ' و ' بژی بەرخۆدانی سەردەم' کۆتایی هات.

ف.ق