کەسێک کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا بریندار ببوو، شەهید بوو

حسێن حسام کە لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لەسەر رێگەی قامیشلۆ-دێرک بریندارببوو، شەهید بوو.

حسێن حسام کە خەڵکی گوندی کهێنا درێژی هەرێمی کۆچەراتی دێرکە، رۆژی ١٨ی کانونی دووەم لە نزیک وێستگەی ئاری لەسەر رێگەی قامیشلۆ-دێرک لە هێرشی فرۆکەی بێفڕۆکەواندا لە سەریەوە بریندار ببوو.

حسام کە لە دێرک چارەسەری بۆ دەکرا، ئەمڕۆ شەهید بوو.

ئەحمەد عەبدولغەنی سالم کە لەهەمان هێرشدا بریندارببوو ٢١ی کانونی دووەم شەهید ببوو.

هـ . ب