لە عامودێ تاوەکو قامشلۆ بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس ڕێپێوان ئەنجامدرا

بۆ یادکردنەوەی سێ ژنە شەهیدی شۆرشگێر کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکران، لە شاری عامودێ تاوەکو قامشلۆ ڕێپیوانێکی درێژمەودا ئەنجامدرا.

گەلی کورد لە کوردستان و جیهان، یادی ساکینجە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز دەکەنەوە کە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا لەلایەن میتی تورکەوە بە فەرمانی رەجەب ئەردۆغان شەهیدکران. یەکێتی گەنجانی شۆڕشگێر و یەکێتی ژنانی گەنج بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی پاریس و شەهیدانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی درێژمەودایان ئەنجامدا.

ڕێپێوانەکە لە شاری عامودێی ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و بە دروشمی 'ئێمە بە ڕێکخراوەییبوونمان توندوتیژی لەناودەبەین' و ' شۆڕشی ژن سەردەکەوێت' بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە کە بە بەشداری دەزگا مەدەنیەکان بەڕێوە دەچێت، تاوەکو شاری قامشلۆ بەردەوام دەبێت.

ف.ق