لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستدا

لە باکوور – رۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٢ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە و ١٠٧ کەسی تریش تووشی کۆرۆنا بوون.

دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، ٢ تووشبووی تری ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەستداوە.

هەروەها ١٠٧ کەسی تریش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئاماری دەستەى تەندروستیی بەڕێوەبەریی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ژمارەی توشبوان بە نەخۆشیی کۆرۆنا گەیشتوەتە ٢ هەزار و ٧٣٩ کەس و ٩٠ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٦٢٠ کەسیشیان چاکبوونەتەوە.

ژ.ت