لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا زیاتر لە ٢٥ هەزار ئیمەیڵ بۆ سی پی تی نێردران

کۆمیتەى پێشگرتن لە ئەشکەنجەی سەر بە ئەنجوومەنی ئەوروپا (سی پی تی) بۆ ئەوەى شاندێک بە خێرایی رەوانەى ئیمراڵی بکات، زیاتر لە ٢٥ هەزار ئیمەیڵی بۆ سی پی تی نارد.

کەمپەینی ناردنی ئیمەیڵ بۆ سی پی تی لەلایەن "کۆمیتەى ئازادیی بۆ رێبەرایەتی" لە ٢٧ی ئاداری ٢٠٢١ەوە دەستیپێکردووە.

کۆمیتەى ئازادی بۆ رێبەرایەتی رایگەیاند، کۆتا چالاکیی کۆمیتەکەیان بۆ نامەناردن بۆ سی پی تی، ناردنی ٢٥ هەزار و ٨٢١ نامە بووە لە رێگەى ئیمەیڵەوە بۆ سی پی تی.

ناوەرۆکی ئیمەیڵەکان بەمشێوەیە بوون:

"لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ەوە هیچ هەواڵ و زانیارییەک لە رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نییە. بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی لەگەڵ دروست ناکرێت. دوایینجار لە ١٤ی ئاداری ٢٠٢١دا لە ئەژمارەکانی میدیا دیجیتاڵییەکاندا بانگەشەى ئەوە کرابوو، کە رێبەر ئۆجالان لە زیندانی ئیمراڵی گیانی لە دەستداوە. ئەو بانگەشەیە هەمووانی تووشی ترس و نیگەرانی کرد. دەوڵەتى تورک بۆ روونکردنەوەى ئەو بانگەشانە هەنگاوێکی نەناوە. رێگا نادرێت بنەماڵەکان و پارێزەران چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەنجام بدەن.

لەو بابەتەدا بەرپرسیاری دەکەوێتە ئەستۆی سی پی تی و دەبێت سی پی تی بە ئەرکی خۆی هەستێت. دەبێت سی پی تی لەگەڵ پارێزەران و بنەماڵەی رێبەر ئۆجالان دا شاند بنێرن بۆ دوورگەى ئیمرالی".

ژ.ت