لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٢ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

لە باکووری و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٠٧ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

دەستەی تەندروستی بەرێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ٢ نەخۆشی تری کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ڕاگەیەنرا کە ١٠٧ کەسی تر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا ٢ هەزار و ٧٣٩ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیە ٩٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٢٠ کەس چاک بوونەتەوە.

ف.ق