لە چیای قەرەچۆغ بە رێپێوانێک ٤ی نیسان پیرۆز کرا

سەدان کەس لە دێرک و کۆچەرات بەشداری رێپێوانی چیای قەرەچۆغ بۆ پیرۆزکردنی ٤ی نیسان رۆژی لە دایکبوونی عبەدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بوون.

کۆمیتەى ئابووریی ژنانی قامیشلۆ لە چیای قەرەچۆغ بە بۆنەى رۆژی لە دایکبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد چالاکییەکیان رێکخست.

سەدان کەس لە هاووڵاتییانی دێرک و کۆچەرات بەشداری رێپێوانەکە بوون.

چالاکوانان و رێپێوەران پۆستەرەکانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بەرزکردبووە و دروشمی "ئازادی بۆ رێبەر ئۆجالان" دەوتەوە.

رێپێوانکە لە گوندی قەرەچۆغ دەستیپێکرد و تاوەکو چیای قەرچۆغ بەردەوامیی هەبوو. لە چیای قەرەچۆغ دا سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایش کرا.

دوای ئەوەش رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە گێراندنی گۆڤەند و شایی پیرۆز کرا.

ژ.ت