لە دێرک دەوڵەتی تورک ٢ هاوڵاتی مەدەنی بریندار کرد

سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە دێرکی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیانی مەدەنیان گولەباران کرد و ٢ هاوڵاتی برینداربوون.

سوپای داگیرکەری تورک تەقەیان لە هاوڵاتیانی گوندی مزرا بانی و مزرا خواری دێریک کرد و دوو هاوڵاتیان بریندار کرد کە دەچوونە ناو زەویەکانی خۆیان.

هەر دوو هاوڵاتیەکە کە ناوەکانیان هیمان حسێن عەلی و شڤان بۆتین بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

بەپێی پزیشکەکان گولەی قەناس بەدەستەکانی تورک بەر قاچی شڤان بۆتی کەوتووە و ڕەگی قاچی پچراوە و قاچی شکاوە و نەشتەرگەری بۆکراوە.

گولەبارانکردنی جۆتیار و هاوڵاتیانی کورد لەسەر سنور لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە.

ف.ق