لە عەفرین مینێکی چێنراو تەقییەوە

لە شاری عەفرینی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیلێکدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا ٣کەس بریندرا بوون.

بەهۆی تەقینەوەی مینێکی چێنراو لە عەفرینی داگیرکراو، سێ کەس برینداربوون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار ( ئانها) کە زانیارییەکانی خۆی لە سەرچاوە هەرێمییەکان دەگرێت ڕایگەیاند،  بۆمبە چێنراوەکە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ڤان  تەقیوەتەوە و ٣ برینداری لێکەوتووەتەوە.

هەروەها دەڵێت، تەقینەوەکە لە شەقامی ڤیلات لە ناوەندی شارەکە ڕوویداوە کە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی برینداربوون.

کانتۆنی عەفرین و ناوچەکانی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، ڕۆژانە چەندین تاوان و کردەوەی دژە مرۆیی ئەنجام دەدەن وهاوڵاتیانی مەدەنی ڕووبەڕووی کوشتن و ڕفاندن دەبنەوە.

ک-ش