لە عەفرین مینێکی تورکەکان تەقیەوە، ٢ منداڵ کوژران و ٢ منداڵ برینداربوون

لە گوندی مەزنی ناوچەی شێراوای عەفرین مینێکی سوپای داگیرکەری تورک تەقیەوە. ٢ منداڵ کوژران و ٢ منداڵیش بریندار بوون.

لە گوندی مەزنی ناوچەی شێراوای عەفرین مینێکی سوپای داگیرکەری تورک تەقیەوە. لە تەقینەوەکەدا دوو منداڵ بە ناوەکانی ئازاد ئیبراهیم حسێن (١٢) و دلدار حەمۆ حسێن (١١) کوژران و دوو منداڵی دیکە بە ناوەکانی، حسێن ئیبراهیم حسێن تەمەن ١٠ ساڵ و نەسرین محەمەد حسێن تەمەن ١٦ ساڵ بە سەختی برینداربوون.

منداڵە بریندارەکان بۆ چارەسەر گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شەهبا.

ف.ق