لە عەفرین تەقینەوەیەک روویدا

لە عەفرینی ژێر داگیرکەریی دەوڵەتی تورکدا ماتۆڕسکیلێک تەقییەوە و بە لانیکەمەوە ٣ کەس بریندار بوون.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە خاڵێکی پشکنینی چەتەکانی "مەلەک شا"ی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەقینەوەیەک روویدا.

ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە خاڵی پشکنینی چەتەکانی "مەلەک شا"ی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر تەقییەوە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا بە لانیکەمەوە ٣ کەس بریندار بوون.

دوای تەقینەوەکە هێزە داگیرکەرەکان هەڵیانکوتایە سەر لە چەندین ماڵ.

ژ.ت