لە گوندی مشیرفەی عەین عیسا شەڕێکی قورس هەیە

لە گوندی مشیرفە لە ٢ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی عەین عیسا، شەڕ لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و دەوڵەتی تورک و چەتەکانیدا بە قورسی بەردەوامیی هەیە.

لە گوندی مشیرفەى عەین عیسا لە نێوان شەڕڤانانی قەسەدە و سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا شەڕێکی قورس روو دەدات.

بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوە خۆجێیەکانەوە، لە گوندی مشیرفەى عەین عیسادا و لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی تورک و چەتە کوژراون و ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.

هاوکات لەگەڵ بۆرودومانکردنی گوندی مشیرفە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکانیش بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە.

ژ.ت