لە هەرێمی شەهبا پرۆسەی خویندن بەردەوامە

هەنا کالۆ ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە تایبەتی لەسەر ناوچەی تەل رەفعەت و ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان و خوێندکارەکانیان لە هێرشەکان هێز وەردەگرن و بە بڕیارەوە بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.

دانیشتووانی عەفرین کە بەهۆی داگیرکەری تورک بەناچاری بۆ شەهبا کۆچیان کردووە، بە هەموو شێوەیەک بەرخۆدان دەکەن. یەکێک لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانیش پەروەردەیە، لەگەڵ هێرشەکان بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدەن.

هەنا کالۆ ئەندامی دەستەی رێڤەبەری کۆمیتەی پەروەردەیی کۆمەڵگای دیموکراتیک لەبارەی دۆخی پەروەردە لە هەرێمەکە قسەی کرد.

هەنا کالۆ ئاماژەی بە گەمارۆی رژێم لەسەر کۆچبەران کرد کە رێگا نادات، کەلوپەلی تایبەت بە خوێندن بگەنە هەرێمەکە و وتی، گەل لە کەمپەکان و ماڵەکانیان بەردەوامی بە پرۆسەی خوێندن دەدات.

هەنا کالۆ راشیگەیاند، لەگەڵ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دۆخی خراپی زستان، ئەوان لە لایەک خوێندکارانیان دەپارێزن و لە لایەکی ترەوە هەوڵ دەدەن بیوەستان بەردەوامی بە پەروەردە بدەن.

هەنا کالۆ رایگەیاند، لە هەرێمی شەهبا لە ئێستادا نزیکەی ١٦ هەزار خوێندکار پەروەردە دەکرێن و لەگەڵ بارودۆخی خراپی پەنابەری، بە دڵسۆزیەوە پەروەردەی زمانی دایک پێشکەش دەکەن.

هەنا کالۆ ئاماژەی بە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا، بە تایبەتی هێرشەکانی سەر ناوچەی تەل رەفعەت و ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان و خوێندکارەکانیان هێز لە هێرشەکان وەردەگرن و بە بریارەوە پێداگیری لەسەر خوێندن دەکەن.

ف.ق