لە هێرشەکەی کۆبانێدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران

لە هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لەسەر گوندی قەرەموخی رۆژهەڵاتی کۆبانێ، ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران.

فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی قەرەموخی کۆبانێیان بۆردومان کرد. لە هێرشەکەدا ٢ سەربازی حکومەتی دیمەشق کوژران.
فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک چەند جارێک گوندی قەرەموخیان بۆردومان کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەروەها گوندەکانی جێشان، قەرەمۆخ، تەل شەعیر و زۆر مخاریشیان تۆپباران کرد.
ف.ق