لە هێرشەکەى سەر عەین عیسادا چەندین چەتە کوژران

دەوڵەتی تورک و چەتەکانی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دا هێرشان کردە سەر عەین عیسا و لە نێوان هێزە داگیرکەرەکان و هێزەکانی قەسەدەدا شەڕ روویدا و لەو شەڕەدا چەندن چەتە کوژران.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی شەوی رابردوو لە کاتژمێر ٠١:٠٠ دا هێرشیان کردە سەر عەین عیسا و گوندەکانی خالدییە، هۆشان، سەیدا و مەعلەک و کامپی عەین عیسا. هێزەکانی قەسەدە بەرەنگاری هێرشەکە بوونەوە و بۆ ماوەی ٣ کاتژمێر شەڕ روویدا.

بەپێی زانیراییەکان لەو شەڕەدا ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان کوژراون. هەر بە هۆی ئەو هێرشەوە بەلانیکەمەوە ٨ هاووڵاتیی مەدەنی بریندار بوون.

هێرشە داگیرکەرییەکە لە دژی ئەو ناوچەیە بەردەوامیی هەیە.

ژ.ت