لە هێرشی داگیرکەریدا لە رۆژئاوا کەسێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون

لە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا بۆ سەر کۆبانی و گرێ سپی کەسێک شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەمڕۆ هێرشی کردە سەر کۆبانێ و دواتر گوندەکانی نێوان کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کرد.

لە هێرشی ناوەندی کۆبانێدا ٢ کەس بریندار بوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندەکانی قەرەمۆخ، خانێ، تەل حاجیب، سەرزۆری و گەلتەپەی نێوان کۆبانێ و گرێ سپی تۆپباران کرد.

لە ئەنجامدا هاوڵاتیەک بە ناوی ئیبراهیم شەریف خەڵکی گوندی خانێ شەهید بوو و ١١ کەسیش بریندار بوون. بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی کۆبانێ گواسترانەوە.

راگەیەنرا کە منداڵێکی ٤ ساڵیش بریندار بووە و هێرشەکان بۆ سەر هەرێمەکە بەردەوامە.

ف.ق