لە هێرشی سەر عەین عیسادا ٤ کەس برینداربوون و ٢ کەسیان منداڵن

لە هێرش و بۆردومانی سەر ناوەندی عەین عیسا لەلایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیەوە، ٤ کەس بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵن.

دەوڵەتى تورک و چەتەکانی ناوەندی عەین عیسایان بۆردومانکرد و هاووڵاتییانی مەدەنییان کردە ئامانج.

لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا، کە دەورووبەری کاتژمێر ٠٧:٠٠ شوێنی هاووڵاتییانی مەدەنیی لە ناوەندی عەین عیسا کردبووە ئامانج، ٤ کەس بریندار بوون، کە ٢ کەسیان منداڵ بوون.

بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەى شارەکە و چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بە چەندین خانووی هاووڵاتییان گەیشتووە.

ژ.ت