لە جندرێس-ی عەفرین تەقینەوە ڕوویدا

لە گوندی کەفەرشەفەرێ-ی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ؛ە بەردەم ناوەندی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە.

سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاند کە ئەمڕۆ لە دەورووبەری کاتژمێرەکانی نیوەڕۆدا لە گوندی کەفەرشەفەرێ-ی ناوچەی جندرێس-ی عەفرین ئۆتۆمبیلێکی بۆمڕێژکراو تەقییەوە.

سەرچاوەکان ئەوەیان خستەڕوو کە ئۆتۆمبێلەکە لە دەسپێکی گوند و لە بەردەم شارەوانی گوندەکە  کە ئیستاکە بووەتە ناوەندی چەتەکان تەقیوەتەوە.

دەربارەی ئەنجامی ئەو تەقینەوەیە هیچ زنیارییەک دەست نەکەوتووە.

ک-ش