لە کۆبانێ دژی گۆشەگیری رێپێوان ئەنجامدرا

لە کۆبانێ لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوانێکی جەماوەری ئەنجامدرا.

لە شاری کۆبانێ رۆژئاوای کوردستان لەدژی گۆشەگیری رەهای سەر بە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، ڕێپێوانێک ئەنجامدرا. جەماوەر بە دروشمی ' لەدژی گۆشەگیری، خیانەت و داگیرکەری وەرن بۆ جەنگی ئازادی' دەستیان بە رێپێوان کرد. رێپێوانەکە تاوەکو ناوچەی قەنەی بەردەوام بوو. لە رێپێوانەکەدا ئاڵا و وێنەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بەرزکرایەوە.

رێپێوانەکە لە کۆڵانی سەرەکی ناوچەکە بۆ میتینگ گۆڕا و لەوێ هیلال عەلی ئەندامی بەڕێوەبەری کۆمیتەی پاراستنی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێری رۆژئاوای کۆبانێ قسەی کرد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد شەرمەزار کرد.

هیلال رایگەیاند کە دەسەڵاتی تورک لە دورخستنی گەل لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد سەرنەکەوت و گەل بەردەوامە لەسەر جێبەجێکردنی هزر و فەلسەفەی رێبەر ئۆجالان و وتی، " گەلی کورد بۆ ئازادی دەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەردەوامە لە خەبات و بەرخۆدان.

میتینگەکە بە دروشمی بژی رێبەری ئاپۆ و بژی بەرخۆدانی ئیمڕالی کۆتایی هات.

ف.ق