لە کۆبانی هێرشی داگیرکاری بۆسەرگارێ ئیدانەکرا

هاووڵاتیانی کۆبانی بە ڕێپێوانێک هێرشی داگیرکاری دەوڵەتی تورک-یان بۆسەرهەرێمی گارێ-ی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئیدانەکرد. جەماوەرسڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلا و پەیامی " ئێمە پێکەوە بەرخۆدان دەکەین" یان دا.

 ڕێپێوانەکە لە مەیدانی ژنی ئازاد بەرەو گۆڕەپانی شەهید عەگید درێژەی کێشا. لە رێپێوانەکەدا درووشمی شەرمەزارکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کوردیان وتەوە.

لە مەیدانی شەهید عەگید میتینگێک بەڕێوەچوو. لە میتینگەکەدا مووستەفا ئیتۆهاوسەرۆکی مەجلسی کانتۆنی کۆبانی قسەیکرد و وتی: " هێرشەکە پێوەندی بە گەلەکۆمەی نێونەتەوەی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە هەیە."

مووستەفا وتی، " ئەمڕۆکە بە نیازن دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە هەرچوارپارچەی لەناوبەرن. پێوەندی بە هەندێ پارتی کوردیەوە دەکەن کە لە دژی دۆزی گەلی کورد کاردەکەن. دەبێت باش بزانین کە ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان هێرش دەکاتە سەرگەلی کورد. دڵنیام گەلی ئێمە لە هەمبەرئەو نۆکەرایەتیەدا دەوەستێتەوە.

دەوڵەتی تورک هەوڵیدا کە داعش و هەموو گروپە تیرۆریستیەکان دەربازی کۆبانی بکات، ئامانجی دەوڵەتی تورک ئەوەیە کە هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد لە ناوببات.

دواترلە سەرناوی پێکهاتەکانی هەرێمەکە ڕاگەیەنراویک خوێندرایەوە. ڕاگەیەنراوەکە لە لایەن هەدیە حەسەن ئەندامی کۆردیناسیۆنی گۆنگرەی ستارەوە خویندرایەوە.

هەدیە حەسەن ئاماژەی بەوەکرد کە دەوڵەتی تورک بە هاوکاری پەدەکە هێرشی داگیرکاری بۆسەرهەرێمی کوردستان دەستپێکردووە. لە ڕاگەیەنراوەکەدا ، هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆسەر خاکی باشووری کوردستان و بەتایبەتی هێرش بۆسەرگارێ ئیدانەکرا و وترا: " ئێمە داوا لە هەموو هێزە نێونەتەوەییەکان ، هێزە هەرێمییەکان و پارتە سیاسیەکان دەکەین کە لە هەمبەر ئەو هیرشانەدا هەڵوێست بگرن. ئێمە داوا لە هێزە کوردیەکان دەکەین کە لەهەمبەر خیانەتەکانی بنەماڵەی بارزانی و هاوکارییەکانیان بۆدوژمن هەڵوێست بگرن."

میتینگەکە بە درووشمی ئیدانەکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی گەلی کورد ، کۆتایی هات.

ک-ش