لە منبج، تەبقا و عامودێ چالاکیەکانی ٨ی مارس

لە شارەکانی منبج، تەبقا و عامودێی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٨ی مارس بە ژمارەیەک چالاکی پیرۆزکرا.

لە شارەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ٨ی مارس بە چالاکی پیرۆز دەکرێت.

منبج

کۆمیتەی چالاکیەکانی ٨ی مارسی منبج و گوندەکانی، سەردانی ئەنجومەنی سەربازی، ماڵی بریندارانی شەڕ، کۆمیتەی خۆپاراستن و هێزە ئەمنیەکانی ناوخۆی منبج کرد و ٨ی مارسی لە هەمووان پیرۆز کرد و خەلاتی پێشکەش بە دەزگاکان کرد.

هەروەها لە سەر دیواری شارەکان دروشمی 'ژن وڵاتە و شایەنی خۆشەویستی و ڕێزگرتنە، ژنی ئازاد نوێنەرایەتی هەموو کۆمەڵگا دەکات، شۆرشێک کە ژنی تێدا نەبێت، سەرناکەوێت" نووسی.

تەبقا

بە هەمان ئامانج، بەڕێوەبەری ژنانی تەبقا بە دروشمی"ڕێبازی هند و سەعیدە، ڕێبازی ئێمەیە، بەڵێنیان بەڵێنی ئێمەیە" ڕێپێوانێکی ئەنجامدا و بە سەدان دانیشتوانی تەبقا و گوندەکانی بەشداریان تێدا کرد.

بەرلەوەی ڕێپێوانەکە دەستپێبکات، راگەیەنراوێک بۆ رای گشتی خوێندرایەوە. ڕێپێوانەکە لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتی ژنانی تەقا دەستیپێکرد. چالاکوانان ئاڵانی یەپەژەیان بەرز کردەوە و دروشمی پشتگیریکردن لە تێکۆشانی ژنانیان وتەوە. ڕێپێوانەکە تاوەکو دوڕیانی مەیسەلون بەردەوام بوو.

عامودێ

کۆنگرەی ستاری ناوچەی عامودێ بە بۆنەی ٨ی مارس و بە ئامادەبوونی ژنانی دەزگاکانی کۆمەڵگای مەدەنی لەبەردەم ناوەندی گەنجانی شۆرشگێری ناوچەی عامودێ راگەیەنراوێکی خوێندەوە.

راگەیەنراوەکە بە دروشمی "تێکۆشانی ئێمە مسۆگەرکردنی شۆرشی ژنانە" ئەنجامدرا و لە لایەن هاوسەرۆکی ئەنجومەنی ناوچەی تۆپز، مەدیا سەدۆ خوێندرایەوە. ناوەڕۆکی راگەیەنراوەکە بەم شێوەیە بوو:

"سەدەی ٢١ی وەک سەدەی شۆرشی ژنانە، لەبەرئەوەش سەرەتا لەسە رژن و منداڵانی ئێمە قڕکردن دەسەپێنرێت.

بەرلە مانگێک، لە شەداد هەڤاڵانمان سەعەیدە فەیسەل و هند لەتیف لەبەرئەوەی دەستیان لە ئەوینی ئازادی ژنان هەڵنەگرت، بە شێوەیەکی دڕندانە شەهیدکران، لەسەر زەوی سوریا کە جۆگرافیای شۆرشی ژنانە. ئێمە بەڕێزەوە یادی هەڤاڵانمان سەعیدە و هند و لەیلا ئاگری و شەهیدانی هەلنج و شەهیدانی تەل رەفعەت دەکەینەوە.

ساڵی ٢٠٢١ وەک ساڵی تێکۆشان و ئازادی بێوێنە لە تێکۆشانی ئازادی ژندا جێی خۆی دەگرێت، ئێمە شەڕ، کوشتنی ژنان، نائەخلاقی، سیخوڕی، بێکاری و زوڵم کە لە سور ئەم جۆگرافیایە دەسەپێنرێت، بە تێکۆشانمان رادەوەستێنین.

٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز بێت، ئێمە هەموو ژنان کە هێزی تێکۆشانیان بە ئێمە بەخشیوە بەرێزەوە یادیان دەکەیەنەوە، سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ژنان دەکەین کە بۆ ژیانی ئازادی، یەکسان و دادپەروەری و ئاشتی تێدەکۆشن."

دوای خوێندنەوەی راگەیەنراوەکە، ژنان بەرەو گوندی ژنوار بەرێکەوتن  کە ئاهەنگی تێدا ئەنجامدرابوو.

ف.ق