لە مەراسیمێکی جەماوەریدا تەرمی شەهید بەشار ئەحمەد بە خاکسپێردرا

تەرمی شەهید بەشارئەحمەد ئەندامی هێزی ئاسیشی ناوخۆ لە گۆرستانی شەهید دەلیل سارۆخان-ی قامیشلوو لە مەراسیمێکی جەماوەریدا بەخاکسپێردرا.

بە سەدان هاووڵاتی شاری قامیشلوو تەرمی ئەندامی هێزی ئاسایشی ناوخۆ شەهید بەشار ئەحمەدیان کە ڕۆژی ٢ی کانوونی دووهەم لە کاتی تێپەڕاندی ئەرکەکانیدا بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ شەهید ببوو، بەمەراسیمێک لە گۆڕستانی شەهیدانی شەهید دەلیل سارۆخان بە خاک سپارد.

دوای یەک خولەک ڕێزگرتن بۆ گیانبەختکردووان وتەبێژی فەرمی هێزەکانی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا عەلی حەسەن قسەیکرد و وتی، " ئیستاکە ئێمە لە پیرۆزترین شوێنی جیهان، واری تێکۆشان و بەرخۆدانین. لێرەدا ئێمە شەهیدی خۆمان بەشار بەخاک دەسپیرین. شەهید بەسار مرۆڤێکی ڕووکەن بوو و بە ڕۆحی بەرخۆدانەوە بۆ وڵات تێکۆشانی دەکرد."

عوبەید عەتێ ئەندامی مەجلسی بنەماڵەی شەهیدان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا کە شەهیدان بە خوێنی خۆیان گەل وخاکیان پاراست.

دواتر مەجلسی بنەماڵەی شەهیدان ناسنامەی شەهیدیان خوێندەوە و پاشان ڕادەستی بنەماڵەیان کرد.

گەل بە دروشمی شەهید نامرێت تەرمی شەهیدیان سپاردە خاک.

ک-ش