لە قامشلۆ و چلئاغا یادی شەهید سەما کرایەوە

کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی قامیشلۆ لە ٢٤هەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی شەهید سەما یوجە ی کردەوە

سەما یوجە کە لە ٢١ی ئازاری ١٩٩٨ لە زیندانێکی دەوڵەتی تورک ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە ١٧ی حوزەیرانی هەمان ساڵ شەهید بوو، لە ڕۆژئاوای کوردستان یادی کرایەوە.

بە یادی شەهید سەما، ئەمڕۆ کۆنگرەی ستار لە بارەگای خۆی لە ناوچەی عامودێ سیمینارێکی ساز کرد.

لە سیمینارەکەدا دەیان هاوڵاتی ناوچەکە و ئەندامانی کۆنگرەی ستار و ئەندامانی ناوەندە مەدەنییەکانی ناوچەکە ئامادەبوون. نورا حسێن، ئەندامی کۆنگرەی ستاری ناوچەکە، نامەکەی شەهید سەما یوجەی خوێندەوە.

ئەندامی کۆنگرەی ستار میرا زۆرۆش، وتی: شەهید سەما یوجە لە دژی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گەیشتووەتە ئاستی شەهیدبوون. لە کۆتاییدا میرا زۆرۆ داوای بەهێزکردنی تێکۆشان و پەیڕەوکردنی ڕێبازی شەهیدان لە دژی هێرشەکان کرد.

چلئاغا
بۆ هەمان مەبەست، کۆنگرەی ستار سیمینارێکی لە ناوچەی چلئاغا ئەنجامدا. لە سیمینارەکەدا دەیان هاوڵاتی ناوچەکە و ئەندامانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و ئەندامانی کۆمەڵەی کەسوکاری شەهیدانی ناوچەکە ئامادەبوون.

ئەندامی لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار عەمانی شێخ و ئەندامی کۆنگرەی جێبەجێکاری کۆنگرەی ستار بێریڤان شارستانی نامەی شەهید سەما یوجەی بە زمانی کوردی و عەرەبی خوێندەوە.

لەنامەکەدا کورتەژیانی شەهید سەما و گەشتەکەی لەنێو ڕیزەکانی بزووتنەوەی ڕزگاریخواز و ڕەتکردنەوەی سیاسەتی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دیاریکرا.

سیمینارەکە بە دروشمی "شەهید نامرن" و "بژی بەرخۆدانی ژنانی ئازاد" کۆتایی هات.

ف.ق