لە قامیشلۆ ماتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە

لە گوندی حەمۆی قامیشلۆ لە رێگەى ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراوەوە تەقینەوەیەک روویدا و لەو تەقینەوەیەدا ٢ کەس بریندار بوون.

لە نزیک گۆڕەپانی نەورۆز لە گوندی حەمۆ لە قامیشلۆ بە ماتۆڕ سکیلێکی بۆمبڕێژکراو هێرشێک ئەنجامدرا و ٢ شەڕڤان بریندار بوون.

شەڕڤانە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و دەستکراوە بە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە.

ژ.ت