لە قامیشلووچالاکی پشتگیری لە بەرخۆدانی زیندانەکان بەردەوامە

چالاکی چادرهەڵدانی گەنجان لە قامیشلوو کە بە ئامانجی خاوەندارەتی لە مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی دەستپێکردووە، ٧ڕۆژە بەردەوامە.

لە شاری قامیشلوو-ی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بەدەسپیشخەری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕلە بەردەم پارکی بەردەم نوێنەرایەتی کۆمیسیۆنی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان چادری چالاکی هەڵدراوە.

چالاکییەکە بە ئامانجی پشتگیری لە چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا لە دژی گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە دەسپێشخەری تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی سووریا لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی دووهەم دەستیپێکردووە.

چادرەکە بە درووشمی " بە ڕۆحی بەرخۆدانی زیندانەکان سەرکەوتنی ئێمە مسۆگەرە" هەڵدراوە و بە پۆستری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وێنەی شەهیدانی شۆڕش نەخشێنراوە.

لە ڕۆژی ٧هەمی چالاکییەکەدا ئەندامانی مەجلسی گرکێلەگێ و چڵ ئاغە، هەروەها هاووڵاتیانی شارەکە و ئەندامانی پارتی یەکێتی سووریا بەشداری چالاکییەکە بوون.

سرود سەمیر ئەندامی پەیەدەی چل ئاغە لەچالاکییەکە قسەیکرد، دەوڵەتی تورکیای داگیرکەری ئیدانەکرد و دەستنیشانیکرد کە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەتا کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان درێژە بە چالاکی دەدات.

یەڵدز جەمۆ ئەندامی پەیەدەی گێرکێلەگێ جەختی لە پشتگیری کردنی بەرخۆدانی گیراوان کرد.

نوورا هەنا بەناوی پارتی یەکێتی سووریا قسەیکرد و وتی: " دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە نیازە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پارچە بکات و داگیری بکات. بەڵام ئەم پیلانە قڕێژە سەرناکەوێت چوونکە گەلی هەرێمەکە یەک رۆح و یەک جەستەن."

ک-ش