لە رەقا ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراو تەقیەوە و ٢ کەس برینداربوون

لە ناوەندی رەقا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێڵێکی بۆمبڕێژکراودا، ٢ کەس برینداربوون.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ناوخۆی رەقا رایگەیاند، تەقینەوەکە لە نزیک پارکی سپی ناوەندی شارەکە روویداوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای تەقینەوەکە هێزەکانی ناوخۆ گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تیمە پشپۆڕەکان دەستیان بە لێكۆڵینەوە کرد.

ناوەندی چاپەمەنی هێزەکانی ناوخۆی رەقا باسی ئەوەشی کرد، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە ڕەوانەکراون و دۆخیان جێگیرە.

ف.ق