لە شێراوای عەفرین بۆپشتگیری لە مانگرتووان چالاکی بەڕیوەچوو

لە ناوچەی شێراوای عەفرین، یەکێتی ژنانی ئازاد بە ئامانجی خاوەنداریەتی لە چالاکی مانگرتن لە خواردنی گیراوانی سیاسی کە لە دژی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیانپێکردووە، ڕێپێوانێکیان بەرێوە برد.

ئەندامانی یەکێتی ژنانی ئازاد، تەڤگەری گەنجانی شۆرشگێڕی سووریا و ئەندامانی کۆنگرەی ستارلە شێراوا لە مەیدانی گوندی مەزنی ناوچەی شێراوای عەفرین ڕێپێوانێکیان بەرێوەبرد.

لە ڕێپێوانەکەدا ئاڵاکانی یەکێتی ژنانی ئازاد، تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕی سووریا، وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پانکاردی " کات کاتی ئازادیە"، " نە بۆ کوشتن، ئەشکەنجە ودەستدرێژی" بەرز کرایەوە. هەروەها ژنان سیاسەتەکانی پەدەکەیان لەدژی گەلی کورد ئیدانەکرد.

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا ڕاگەیەنراوێک خوێندرایەوە و سڵاو نێردرا بۆهەڵمەتی چالاکی مانگرتن لەخواردنی گیراوانی سیاسی لە بەندیخانەکانی تورکیا کە بەئامانجی لابردنی گۆشەگیری سەررێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بەو چالاکییە کردووە.

لە بەردەوامی چالاکییەکەدا سیاسەتەکانی پەدەکە لە دژی گەلی کورد لە ڕۆژئاوا، لە دژی هەپەگە لە حەفتانین و کوردستان ئیدانە کرا و داوا لە پەدەکە کرا کە نەبێتە داردەستی تورکیا.

لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەدا دەستنیشانکرا کە بە بەرخۆدانی گەلی کورد و گەریلاکانی هەپەگە هەموو پیلانەکانی دوژمن لە باشووری کوردستان تێکدەشکێت.

ک-ش