لە شەوێکدا ١٠٠ هاوەنیان گرتە منبج

محەمەدخێر شێخۆ هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری منبج و گوندەکانی دەورووبەری رایگەیاند، دەوڵەتى تورکی داگیرکەر شەوی یەکشەممە ١٠٠ هاوەنی گرتە منبج.

محەمەدخێر شێخۆ بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)ی راگەیاند، تەنها شەوی یەکشەممەى رابردوو سوپای تورکی داگیر ١٠٠ هاوەنی گرتە گوندەکانی باکووری رۆژهەڵاتی منبج.

راشیگەیاند، دەوڵەتى تورک هەڕەشە لە گەل دەکات، بەڵام کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی لەبەرامبەر هێرش و دەستدرێژ و هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورک بێدەنگە.

ئەو ھێرشەى سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکان تاوەکو درەنگانی شەوی دووشەممە بەردەوامیی هەبوو.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج رایگەیاندبوو، لە کاتی هێرشی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر منبج، شەڕڤانان بەرەنگاریان بوونەتەوە و بەو هۆیەوە ٥ چەتەی سەر بە ئەنقەرە کوژراون.

ژ.ت