لە سێمالکا ١٠١ رۆژە خانەوادەی شەهیدان داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان لە پەدەکە دەکەنەوە

بەرخۆدانی سێمالکا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو گەریلایانەی خەلیفان کە لە بۆسەی پەدەکەدا شەهید بوون ١٠١ ڕۆژە بەردەوامە و بەرپرسانی پەدەکەش تا ئێستا ئامدە نین تەرمی ئەو شەهیدانە ڕادەستی کەسوکاریان بکەنەوە.

چالاکی کەسوکاری شەهیدان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی ئەو شەهیدانەی کە لە بۆسەیەکی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)لە خەلیفان شەهید بوون ١٠١ڕۆژە بەردەوامە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتوانی شاری قامیشلۆ بەشداری چالاکیەکەیان کرد، ئەو هاوڵاتیانە ئیدانەی خیانەتی پەدەکەیان کرد و لەلایەن دانیشتوانی قەزای عاموداوە پێشوازییان لێکرا کە لە دوێنێوە بەشداری چالاکیەکە بوو بوون.

ئەفرام سۆمی، لەسەر ناوی دانیشتوانی قامیشلۆ وتی “لەسەر بنەمای برایەتیی گەلان، لە ڕۆژی ١٠١ی چالاکیەکەدا داوای ڕادەستکردنەوەی تەرمی شەهیدان دەکەین و داوا لە دەسەڵاتدارانی باشوری کوردستان دەکەین تەرمی شەهیدەکان ڕادەستی کەسوکاریان بکەن، بەڵام ئەوان درێژە بەسیاسەتەکەیان دەدەن و داواکەمان ڕەتدەکەنەوە بەڵام پێیان دەڵێین کە سیاسەتی ئێوە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئێمە بەهێز دەکات”.

سۆمی ئەوەشی وت “ئێمە کار لەسەر فکر و فەلسەفەی ێێبەری گەلان، عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین، کە فەلسەفەی خۆشەویستی و ئاشتی بۆ هەموو گەلانە”.

کەسوکاری دوو گەریلای شەهید کە لەشەوی ٢٨ی ئابدا لە کەمینێکی هێزەکانی پەدەکەدا لە ناوچەی خەلیفان شەهید کراون، ماوەی ١٠١ ڕۆژە داوای تەرمی ڕۆڵەکانیان دەکەنەوە و تا ئێستاش پەدەکە وەڵامیان ناداتەوە.

کەسوکاری ئەو دوو شەهیدەی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٥ی مانگی تشرینی یەکەمەوە لە دەروازەی سنوری نێوان ڕۆژئاوای کوردستان و باشوری کوردستان لە مانگرتندان و داوای تەرمی شەهیدەکانیان دەکەنەوە.

ف.ق