لە سەرێکانی دایگیرکراودا مینێک بە ئۆتۆمبیلی چەتەکاندا تەقییەوە

بە پێی هەوالێکی ئاژانسی هاوار لە گوندی دوێرا لە ڕۆژئاوای سەرێکانی داگیرکراو مینێک بە ئۆتۆمبیکی گروپێک لە چەتەکانی سەربە تورکیا بە ناوی گرووپی موعتەسەم تەقییەوە.

بە پێی زانیارییەکان کە لە سەرچاوە هەرێمییەکان وەر گیراوە، مینێک بە ئۆتۆمبیلێکی جۆری هیوندای-دا تەقیوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە ژمارەی کوژراو بریندارەکان دەست نەکەوتووە.

لەو هەرێمانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیر کراوە شڵەژاوی و نائارامی هەیە.

ک-ش