لە سوریا لەماوەی ١٠ ساڵدا نزیکەی ٥٠٠ هەزار کەس کوژراون

بەپێی رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤی سوریا، لە سوریا لە شەڕی ١٠ ساڵی رابردوودا نزیکەی نیو ملیۆن کەس کوژراون.

رێکخراوەکە کە وەک مەرسەدی سوریش دەناسرێت و بارەگاکەی لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە، نزیکەی ١٠٠ هەزار کەسی لە لیستی کوژراوەکان لە سوریا زیاد کرد کە مردنیان پشتڕاست کراوەتووە.

رێخراوەکە رایگەیاند، لە شەڕی ناوخۆی سوریادا کە لە ساڵی ٢٠١١ دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستا کە ١٠ ساڵ تێدەپەڕێت بەردەوامە، ٤٨٩ هەزار و ٤٣٨ کەس کوژراون.

زۆربەی ئەو ١٠٠ هەزار کەسەش کە لە لیستی کوژراوەکاندا ناویان تۆمارکراوە، لەنێوان ساڵەکانی ٢٠١٢ و ٢٠١٥دا کوژراون.

ف.ق