لە تل تەمەر لە دژی ئۆتۆمبیلی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا

لە ناوچەی تل تەمەری کانتۆنی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سوپای تورکیای داگیرکەرچالاکیی تەقاندنەوە ئەنجامدرا.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار( ئانها) کە زانیارییەکانی خۆی لە سەرچاوە سەربازییەکانەوە دەگرێت، چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەرکاتێک کە هەوڵ دەدەن لەلایەن چەتەکانی خۆیانەوە لە بەرەکانی شەڕسەنگەر درووست بکەن، تەقینەوەیەک ڕوویدا.

تەقینەوەکە کاتژمێر ٠٨:٠٠ بەکاتی هەرێمەکە ڕوویدا، تەقینەوەکە لە دژی ئۆتۆمبیلێکی داگیرکەران لە گوندی عریشە ئەنجامدرا کە دەکەوێتە باشووری ڕۆژئاوای تل تەمەر. تا ئیستا دەربارەی ژمارەی کوژراو و بریندارانی ئەو تەقینەوەیە زانیاری ورد دەست نەکەوتووە.

ک-ش