لە تربەسپی کۆگاکانی گەنم بۆردومان کران

دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆگاکانی گەنمیان لە ترسبەسپی و گوندی دووگر تۆپباران کرد.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کۆگاکانی گەنمی لە دوو کیلۆمەتری شاروچەکی تربەسپی تۆپباران کرد. لانیکەم سێ تۆپ بەر کۆگاکان کەوتووە.

لە هەمان کاتدا هێرشکرایە سەر گوندی دووگری قامشلۆ.

لە هەمانکاتدا، ناوچەی تەل رەفعەتی کانتۆی شەهبا و گوندی بێلونیێ تۆپبارانکران.

ف.ق