لە ئەمساڵدا لە سووریا ١٢٣٦کەس بە بۆردوومانی فڕۆکەجەنگیەکانی ڕووسیا کوژراون

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە ساڵی ٢٠٢٠دا فڕوکە جەنگیەکانی ڕووسیا زیاتر لە ٨ هەزارهێرشی ئاسمانیان لە سووریا ئەنجامداوە کە هەزار و ٢٣٦ کەس کوژراون .\، ٢٣٥کەسیان مەدەنی بوون.

لە پاش تێپەڕبوونی ٦٣ مانگ، لە دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لەسەر سوریا، ڕێکخراوەی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەسەر لێکەوتەکانی ئەم دەستێوەردانەی ڕوسیا لە سوریا ئاشکراکرد کە بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠وە تا ئەمڕۆ هەزار و ٢٣٦ کەس لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە سوریا کوژراون.

بەپێی ئامارەکانی ڕاپۆرتەکە لە نێو کوژراواندا ٢٣٥ هاوڵاتی مەدەنیش هەیە کە ٥٨منداڵ و ٤١ ژنیش لە ناو کوژراوەکاندا هەیە، سەرجەم کوژراوانی دیکەش لە چەتەکانی تورکیا پێکدێن.

ڕوانگەی سوری لە ڕاپۆرتەکەیدا ئاشکراشیکردووە لە سەرەتای دەستێوەردانی سەربازیی ڕوسیا لە سوریا، واتە لە ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٥وە هەتا مانگی ١٢ی ٢٠٢٠، لە سوریا ٢٠هەزار و٥٠٩ کەس کوژراون کە ٨هەزار و ٦٦١ کەسیان سیڤیل بوون، لە ناویاندا دوو هەزار و ٩٨ منداڵ و هەزار و ٣١٧ ژن بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە کە ڕوسیا لە هێرشە ئاسمانیەکانی ئەم دواییەیدا ماددەی ی لە بۆمبەکانیدا بەکارهێناوە کە ماددەیەکە کە جەستەی مرۆڤ دەوستێنێت.

ک.ش