لە عەین عیسا ٥ هاوڵاتی مەدەنی ڕفێنران

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی، لە گوندی سیگێرۆی رۆژهەڵاتی شاروچکەی عەین عیسا ٥ کەسی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان کە لە سەرچاوە هەرێمیەکانەوە بەدەستمان گەیشتوون، سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە و بەناو پۆلیسی سەربازی، کاتژمێر ٠٦:٠٠، هەڵیانکوتایە سەر گوندی سیگێرۆی رۆژهەڵاتی شاروچەکی عەین عیسا و ٥ هاوڵاتی مەدەنیان ڕفاند.

بەپێی زانیاریەکان، ئەو کەسانەی ڕفێنراون، لە خانەوادەی هیمێدی ئەلشێخن. چەتەکان بە تۆمەتی هاوکاریکردنی چەتەکان، هاوڵاتیەکانیان ڕفاندووە.

جێی ئاماژەیە، ژمارەیەک هاوڵاتی گوندی ئامارای مابەتا و گوندێکی راجۆی عەفرینیش رفێنراون.

ف.ق