لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا ٣ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە گوندەوارەکانی دێرئەزۆر ٣ چەتەی داعشیان دەستگیرکرد و دەستیان بەسەرچەکەکانیاندا گرت.

ناوەندی ڕاگەیاندنی و چاپەمەنی قەسەدە لە سەرماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانی قەسەدە بەهاوکاری هێزە هاوپەیمانانەکان ئەمڕۆ لە دژی شانەیەکی چەتەکانی داعش چالاکییان ئەنجامدا.

قەسەدە ڕایگەیاند کە ئۆپەراسیۆنەکە لە نزیک گوندی تێب فالی دێرئەزۆر ئەنجامدرا ولە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣چەتەی داعش دەستگیرکران و دەستگیرا بە سەرچەک و تەقەمەنیەکانیاندا.

دوێنێش یەکینەکانی دژە تیرۆرلە گوندەوارەکانی شاری حەسەکە سەرچەتەیەکی داعشیان بە ناوی ئا-ج  کە بەرپرسی ڕووداوەکانی کوشتن و بە ئامانجگرتنی فەرماندەیەکی قەسەدە بو، دەستگیرکرد.

ک-ش