لە ئۆپەراسیۆنی ' مرۆیی و ئاسایش' لە کامپی هۆڵ سێ چەتەی داعش دەستگیر کران

یەکینەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان، ٣ چەتەیان لە کامپی هۆڵ دەستگیر کرد کە زانیاریان بۆ شانە نووستووەکانی داعش لە ناو کامپەکەدا کۆدەکردەوە.

هێزەکانی ئاسایش و دژە تیرۆری ڕۆژئاوای کوردستان، لە پاش کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپراسیۆنی مرۆیی لە کامپی هۆڵ بۆ نەهێشتنی شانە نووستووەکانی داعش لە ناو کامپەکە کە پێنج ڕۆژ درێژەی کێشا و لە ئەنجامدا ١٢٥چەتەی داعشیان دەستگیر کرد کە دەستیان لە کردەوەی تیرۆریستی و کوشتنی هاوڵاتیاندا هەبوو لە ناو کامپەکەدا.

یەکینەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاوا ئەمڕۆش لە ناو کامپەکەدا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ چەتەی دیکەی داعشیان دەستگیر کرد کە خۆیان لە ناو کامپەکەدا حەشار دابوو.

بە پێی ڕاگەیاندراوی یەکینەکانی دژە تیرۆر ئەم سێ چەتەی داعشە بەرپرسی هەناردنی زانیاری هەواڵگری بوون بۆ شانە نووستووەکانی داعش لە ناو کامپەکەدا.

ک-ش