لە زرگان بەهۆی تەقینەوەی مینێکی دەوڵەتی تورک ٢ کەس بریندار بوون

لە هەرێمی زرگانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا، مینێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقیەوە و دوو گەنج بریندار بوون.

بەپێێ زانیاریەکان، لە گوندی ئەسەدیەی زرگان، مستەفا جومعە عەبدوڵلا (٢٠) و عەبدولجەلیل محەمەد عەبدوڵلا (١٨) کاتێک لە زەڤیەکانیاندا کاریان دەکرد، تەقینێک روویدا.

لە ئەنجامدا هەردووکیان برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواترانەوە.

راگەیەنرا کە دۆخی بریندارەکان باشە و تەقینەوەکە بەهۆی مینێکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بووە.

ف.ق