لەبابی داگیركراودا تەقینەوەیەك روویدا

پێش چەند خۆلەكێك لە ناوەندی شاری بابی داگیركراودا تەقینەوەیەك روویدا و تەقینەوەكە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.

بەگوێرەی ئەو دیمەنانەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبوونەتەوە، بۆمبێك لە ئۆتۆمبێلی گەڕۆكی رێكخستنی "ئای ئەی دی"، بەناوی "ئەبو عوبەید ئەلحۆمسی" دانراوە، بەڵام پێش چەند خۆلەكێك ئۆتۆمبێلەكە لە ناوەندی شاری بابی داگیركراودا تەقیوەتەوە.

بەگوێرەی زانیاریە سەرەتایەكان، تەقینەوەكە ژمارەیەك كوژراو و برینداری لێكەوتووەتەوە.

لە ناوچە داگیرکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی داگیركەری تورك دا، تەقینەوە، كوشتن، دەستدرێژی، رفاندن، دزی و تاڵانی بەرامبەر دانیشتوانی ئەو ناوچانە ئەنجامدەدرێت. داگیرکارییەکە و ئەو تاوانانە نا ئارامی و بێ ئۆقرەیی بۆ بۆ دانیشتوانی ناوچەکە دروستكردوە و کەس لە ژیان و سەروماڵی خۆی دڵنیا نییە.
ژ.ت