لەدێرەزۆر دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و کۆمەڵکوژیەکانی لە دێرەزۆر بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

ڕێپێوانەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەنجانی دێرەزۆر و ئەنجومەنی دێرەزۆری پارتی دواڕۆژی سوریاوە ڕێکخرا.

بە سەدان کەس لە چواڕیانی شاروچکەی ئەلسەوا کۆبووەوە و دەستیان بە ڕێپێوانەکە کرد.

دواتر لەبەردەم ئەنجومەنی ژنان لەسەر ناوی چالاکوانان کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسی سازکرا.

لەسەر ناوی ئەنجومەنی گەنجانی دێرەزۆر ڕەحەف ئەلشەلاف قسەی کرد و هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر رۆژئاوا و باکور و رۆژهەڵاتی سوریای شەرمەزار کرد.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە گەلانی هەرێمەکە لەدژی هێرشی داگیرکەری و کۆمەڵکوژی دەوڵەتی تورک بێدەنگ نامێننەوە و لەدژی هێرشەکان تاوەکو کۆتایی خاکەکەیان دەپارێزن.

ف.ق