مەلەکەپە کوردستان: ڕێبازی شۆڕشی رۆژئاوا بەردەوامە

رێکخستنی مەلەکەپە کوردستان لە ٩مین ساڵیادی شۆڕشی رۆژئاوادا رایگەیاند، شۆرشی رۆژئاوا لەسەر رێبازەکەی بەردەوامە.

رێکخستنی مەلەکەپە کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "شۆرشی رۆژئاوا لەمێژووی سەدەی ٢١دا جێگەی خۆی گرتەوە. بۆ گەلی کورد و گەلانی کوردستان دەرگای ئازادی کردەوە. لەناو چۆڵستاندا بەهارێکی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خوڵقاند.

شۆڕشەکەمان داعشی تێکشکاند کە دەوڵەتی تورک پشتگیری لێدەکرد و نەک بە تەنها پشتگیری گەلان رۆژئاوا بەڵکو، خۆشەویستی گەلانی هەرێمەکەشی بەدەستهێنا.

شۆڕشی رۆژئاوا لە ٩مین ساڵیادیدا لە قۆناغێکی مێژووییدا تێپەڕدەبێت. لەم دۆخەدا پێویستە یەکێتی ستراتیژی گەلان قۆڵبکرێتەوە، یەکێتی سیاسی دیموکراتی نەتەوەی کورد دروست بکرێت، بە کۆمین و ئەنجومەنەکانی گول گەل بەشداری لە بەڕێوەبەریدا بکات.

شۆرشی رۆژئاو لەبەرانبەر ئیمپڕالیستی کاپیتالیست تێدەکۆشێت و بەردەوامی بە رێگەی خۆی دەدات.

ئێمە کۆمۆنیست لە هەموو لایەکەوە بۆ رۆژئاوا دەژین و شەڕی بۆ دەکەین. ئەمەش بە واتای گەردوونبوونی شەهید، بریندار و گەلەکەمان دێت."

ف.ق