منبج بۆردومانکرا و لە تلتەمر و زرگانیش جموجوڵی سەربازی هەیە

سوپای تورکی داگیرکەر گوندی تۆخار لە باکووری رۆژهەڵاتی منبج بۆردومانکرد. هاوکات لە ناوچەکانی نزیک بەرەکانی شەڕ لە تلتەمر و زرگان چەتەکانی دەوڵەتی تورک دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

سوپای تورکی داگیرکەر ئەمشەو دەستیان بە بۆردومانکردنی گوندی تۆخار کرد و ئەنجوومەنی سەربازیی منبج وەڵامی هێرشەکەى دایەوە. بەپێی زانیارییەکان سوپای تورکی داگیرکەر لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دا بە کاتی ناوچەکە گوندی تۆخاری بۆردومانکردووە.

هاوکات لەگەڵ ئەو بۆردومانەدا چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هێڵی تەلتەمر و زرگان لە کانتۆنی حەسەکە دەستیان بە جموجوڵ کردووە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، جموجوڵی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە نێوان گوندەکانی قاسمییە، ریحانییە، رەشیدییە و تل مەهان لە تلتەمر و لە گوندەکانی ئوم ئیباش، داودییە، ئەنیق حەوا و تل محەمەدی ناوچەی زرگاندایە.

ژ.ت