پۆلیسی تورک ماڵی خانەوادەی دوو گەریلای گەمارۆدا کە لە گارە شەهید ببوون

پۆلیسی تورک، ماڵی خانەوادەی کاموران ئاتامان (شۆرش بەیتوشەباب) و ئەرگین دورموش (باوەر ئەلکێ) گەماڕۆدا، کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گارە شەهید ببوون.

پۆلیسی تورک، ماڵی خانەوادەی کاموران ئاتامان (شۆرش بەیتوشەباب) و ئەرگین دورموش (باوەر ئەلکێ) گەماڕۆدا، کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گارە شەهید ببوون، بۆ ئەوەی پرسەیان بۆ دانەنرێت.

راگەیەنرا، رێگری لەو کەسانەکرا کە بە مەبەستی سەرەخۆشی لە تاخی ئەلکێ، سەردانی خانەوادەی ئاتامان و دورموشیان کرد، هەردوو خانەوادەکە لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆدراون.

پۆلیس مامی ئەرگین دورموشیان راگرت و هەڕەشەی سەپاندنی سزای پارەیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە پۆلیس هەردوو خانەوادەکەی گەمارۆداوە و هاتوچۆ بۆ خانەوادەکان قەدەغەکراوە.

ف.ق