پەیەدە: بە رۆحی نەورۆز شارەکانمان لە داگیرکاری رزگاری دەکەن

پەیەدە بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "ئێمە بەڵێن دەدەین کە بە رۆحی ئاگری نەورۆز عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی رزگار دەکەین."

پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) بە بۆنەی نەورۆزەوە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مەشغەڵی کاوەی ئاسنگەر کە زوڵمی زۆحاکی لەناوبرد، تا ئیستا بە رۆحی گەلی کورد کە بەرپرسیاری هەموو پێکهاتەکانی سوریای خستوتە سەر شانی، داگیرساوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە مێژووی گەلاندا زۆر قۆناغ کە دەبنە هۆکاری پیرۆزی هەن و لەو مێژووویانەدا ئیرادەی گەلان دەنووسرێتەوە. نەورۆز رۆژی نوێ بە چەخماخەکەی تاریکی رۆناک کردەوە. لەم رۆژەدا کوردانی میدیایی و هەموو گەلانی میزۆپۆتامیا ئازادی و ئاشتیان بەدەست هێنا و لە زوڵم رزگار بوون. دیارە کە ئێمە ئەمرۆش بە هەمان رۆحی کوردی کە هەموو گەلانی میدیایی بە هەموو پێکهاتەکانیانەوە و گەلانی میزۆپۆتامیا ، بە پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە نەورۆزی ٢٠٢١ دا یەکمان گرتووە. بۆ ئەوەی ئێمە بە هەموو جیهان بڵێین کە فەلسەفەی نەتەوەی دیموکراتیک و ڕێپیوانمان بەرەو ئازادی برایەتی گەلانی خوڵقاندووە.

پێکهاتەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و رۆژئاوا دەریانخست کە دەتوانن چارەنووسی خۆیان بۆ خۆیان دیاری بکەن و پێکەوە بژین تا ئەوەی بگەنە سوریایەکی دیموکراتیک و ناناوەندی بۆ ئەوەی نمونەی بەڕێوەبەری خۆسەری و بۆ ئەوەی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ببێتە کلیلی دیموکراسی سوریا.

٣ سال بە سەر داگیرکردنی عەفرین لەلایەن سوپای تورک و چەتەکانیەوە تێدەپەڕێت، هەروەها لە سەریکانی و گرێ سپی داگیرکەری بەردەوامە. بەڵام ئاگری نەورۆز زوڵمو داگیرکەری تێکدەشکێنێت.

ئێمە وەک پەیەدە، پیرۆزبایی لە گەلی کوردستان، گەلانی هەرێمەکە، خانەوادەی شەهیدان و هەموو مرۆڤایەتی دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ئێمە بە هێزی خۆمان و بە رێگەی ئاگری نەورۆزەوە بەرەو سەرکەوتن و رزگاری عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی دەچین."

ف.ق