پەیەدە: کردەوەکانی پەدەکە لە خزمەتی دوژمندایە

پەیەدە لەبارەی گرتنی دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پارتەکەیان و نوینەری بەرێوەبەری خۆسەر لە باشوری کوردستان لەلایەن پەدەکەوە رایگەیاند، ئەو هەڵوێستە بەپێی هیواکانی گەلەکەمان نییە و لە بەرژەوەندی و خزمەتی دوژمندایە."

پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لەبارەی گرتنی دوو ئەنجامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی پارتەکەیان و نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەر لە باشوری کوردستان راگەیەنراوێکی لەسەر ماڵپەڕی سەرەکی خۆی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"ئێمە لە کوردستان لە قۆناغێکی هەستیارداین. لە لایەک هێرشی داگیرکەری تورک لەسەر باشوری کوردستان و هێزەکانی تەڤگەری رزگاری کوردستان هەیە و لەلایەکی دیکەوە شەڕی تایبەت هەیە کە دەوڵەتی تورک لەسەر هەموو گەلەکەمان بەڕێوەی دەبات بۆ ئەوەی برایەتی گەلان تێکبدات و دەستکەوتەکان کە بە خوێنی شەهیدان بەدەستهێنراون لەناوببات. لە دۆخێکی بەم شێوەیەدا یەکگرتن و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان پێویستە. لە کاتێکدا کە هەوڵدان بۆ سەرکەوتنی دیالۆگی کوردیی هەیە، لە پێشهاتێکی مەترسیداردا پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە)، مستەفا عوسمان خەلیل نوێنەری پەیوەندیەکانی ئێمە، مستەفا عەزیز مستێ ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانمانی لە هەولێر و جیهاد حەسەن نوێنەری بەرێوەبەری خۆسەری لە کاتژمێر ٠٣:٠٠ی سەرلەبەیانی دەستگیرکرد کە بۆ پێشوازیکردنی میوانەکانیان دەچوونە فڕۆکەخانەی هەولێر.

ئەم کردەوەیە ماف و هیوای گەلەکەمان جێبەجێ ناکات، دەسەڵاتی پەدەکە بەرپرسیاری ئەو جۆرە کردەوەیەیە. ئەم کردەوانە لە خزمەتی دوژمناندایە کە هەوڵ دەدەن تۆی فیتنە بچێنن و هەموو یەکێتیەکی کورد ئاستەنگ بکەن. هەروەها تاوانێکە کە هاوکاریکردنی تورکە و هەوکاریەکانیش لە رێگەی رێککەوتنی قێزەون زیاد دەبن.

ئێمە وەک ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بەهۆی ئەم جۆرە هەڵوێستە بێبەرپرسیاریە، نیگەرانین و بە توندی ئەم پێشێلکاریە مەترسیدار و نابەرپرسیارەی پەدەکە شەرمەزار دەکەین. ئێمە تەئکید دەکەینەوە کە پێویستە دەست لە هەموو جۆرە چالاکی و کردەوەیەکی نایاسایی و نادەستوری بهێنرێت کە زیان بە هیواکانی گەلەکەمان دەگەیەنێت و ناکۆکی لەنێوان هێزە کوردیەکان زیاد دەکات. هەروەها ئێمە هەموو جۆرە هەوڵدانێک لەدژی مافی تێکۆشان و بەرخۆدان و پلانی دەوڵەتی تورک لەدژی گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین."

ف.ق