پەیەنەکە بانگەوازی لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان کرد، ڕۆڵی خۆیان بگێڕێت

پەیەنەکە لەبارەی هێرشی پەدەکە بۆ سەر هێزەکانی گەریلا و برینداربوونی ٣ گەریلا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، گەلی باشوور، پارتەکان و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ڕۆڵی نەتەوەیی خۆیان بگێڕن.

پارتیەکانی یەکێتی نەتەوەیی کورد (پەیەنەکە) لەبارەی هێرشەکانی پەدەکە بۆ سەر گەریلاکانی ئازادی کوردستان لە گۆڕەپانی ئازادی کۆبانێ راگەیەنراوێکی بە بەشداری ئەندامانی پارتیەکانی پەیەنەکە بڵاوکردەوە. راگەیەنراوەکە لەلایەن فورات بەکر حەج عیس بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی پەیەدە لە هەرێمی فوراتەوە خوێندرایەوە.

لەدژی شەڕی ناوخۆیی ڕۆڵی خۆتان بگێڕن

بەکر حەج عیس رایگەیاند، بە ناوی پەیەنەکە بانگ لە هەموو گەلی باشووری کوردستان و هێزە سیاسیەکان، بە تایبەتی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، لەدژی شەڕی ناوخۆیی کورد ڕۆڵێکی نەتەوەیی بگێڕن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد، هەر وەک چۆن خوێنی پێشمەرگەیەک بۆ ئەوان گرنگە، بەو شێوەیە دڵۆپێک خوینی گەریلایەکیش بەنرخ و گرنگە.

شەڕ لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورکدایە

حەج عیس داوای لە هێزە نەتەوەییەکان کرد، بە زمانی دیالۆگ دەستی یەکتری بگرن و وتی، "ئێمە سەیری دەکەین، ئەگەر شەڕێک لە باشووری کوردستان ڕوو بدات، بە تەنها لە بەرژەوەندی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانیەتی و بە هێچ شێوەیەک ناکەوێتە خزمەتی گەلی کورد."

پێویستە بارزانی ڕۆڵێکی نەتەوەیی بگێڕێت

بەکر حەج عسی هەروەها بانگی لە نێچیرڤان بارزانی کرد و وتی، "ئێمە بانگ لە بەرێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەین کە ڕۆڵی نەتەوەیی خۆی بگێڕێت. لەبەرئەوەی شەڕەکە ناکەوێتە خزمەتی گەلی کورد و دەستکەوتنی بەشێکی کوردستان، دەستکەوتنی هەموو کوردستانە."

ئێمە لایەنگری شەڕ نین

بەکر حەج عیس بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی پەیەدە لە هەرێمی فورات لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، "ئێمە وەک پارتەکانی شاری قاڕەمانی کۆبانێ، داوا  دەکەین  لەگەڵ شەڕدا نین و بە تەنها لە خزمەتی دەوڵەتی تورکدایە. هەروەها سپاسی کەنەکە دەکەین کە ڕۆڵێکی ئەرێنی گێڕاوە و هیوادارین کەنەکە بە باشترین شێوە ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، چونکە نوێنەری چوار بەشی کوردستانە و هەوڵ بدات، زمانی دیالۆگ لەنێوان پارتە سیاسیەکاندا پەرە پێبدات."

ف.ق