پژاک و کۆدار: یەکێتی گەلانی شۆڕشگێڕ ، کۆتایی ستەمکاری و دیکتاتۆڕیەتی وەلایەتی فەقێیە

پژاک و کۆدار: شەهادەتی ژینا ئەمینی و بوونی ئەو بە ڕەمزی شۆڕش ، دەورێکی نوێی لە ڕاپەڕین و بەرخۆدان هێنایە کایەوە کە ژنان پێشەنگایەتی ئەویان گرتۆتە ئەستۆی خۆیانەوە . ئەو پێشەنگایەتییە گرێ کوێرەی چۆنیەتی دەرچوون و بێ چارەیی کردەوە.

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار ) لەبارەی راپەرینی گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لەدژی رژێمی ئێران راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی سەراسەری کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم شارەکانی ئێرانی گرتەوە ، نیشانەی کەڵەکەبوونی هەژماری زۆری داخوازیە بێ وڵام ماوەکانی گەلان و نەتەوەکانی ئێرانە بە درێژایی چوار دەیەیە."

لە راگەیەندراوە هاوبەشەکەی پژاک و کۆداردا دەگوتریت، " ئەو پێکەوەبوون و یەکێتییە کە لە دەوری وشەکانی (( ژن ، ژیان ، ئازادی )) و بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان پێکهاتووە ، سەرجەم سنوورە ناسنامەیی ، ڕەگەزی ، نەتەوەیی ، دینی و باوەڕییەکانی تێپەڕاندووە و هەبوونێکی گشتی هێناوەتە کایەوە کە لەودا هەموو توێژەکانی گەلان هەم لە بەرەنگاربوونەوەدا بەشدار بوونە و هەم یەکێتی گەلانی نواندووە."

راگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"سەرهەڵدان و ڕاپەڕینی سەرتاسەری کە بە پێشەنگایەتی ژنان دەستی پێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا سەرجەم شارەکانی ئێرانی گرتەوە ، نیشانەی کەڵەکەبوونی ژمارەیەکی زۆری داخوازیە بێوڵام ماوەکانی گەلان و نەتەوەکانی ئێرانە بە درێژایی چوار دەیە و تەمەنی سیستەمی دیکتاتۆڕی کۆماری ئیسلامی .بێتوانایی و درک پێنەکردنی دروست و نەناسینی تەواو لە هەلومەرجی کەلتوری و ناسنامەیی هەنوکەیی، بۆتە هۆکاری ئەوەی کە سیستم نەتوانێت کەمێکیش بێت، مەرجەکانی ژیانێکی ئابرۆمەندانە بۆ تاکی ئێرانی بنیات بنێت و سەرەڕای هەموو دەرفەتەکان تووشی شکست هاتووە و داڕمانێک بەر لە کەوتنی کۆتایی تەجرەبە دەکات . گەورەبوونەوەی قوڵایی و کەلێنی نێوانی دەوڵەت و کۆمەڵگە ، سیستەمی تووشی کەڵە قەیرانی واکردووە کە تادێت ڕووی لە زیادبوونە و لووتکەی هەموو ئەوانەش نەمانی شەرعیەت و ڕەوایەتیە . تێکۆشانی بێ ئەنجام بۆ پینە کردن و سەرلەنوێ دروست کردنەوەی پێکهاتەی داچۆڕاو و بێتواناکەی خێرایی بەرەو هەڵدێری نەمان و چوونی زۆرتر دەکات .درێژەپێدانی پێشبینییە خەیاڵیەکان و خۆفریودانەکان ، گشت هیواکانی بۆ چاکسازی لەناوبردووە . لە وەها هەلومەرجێکدا گەلانی ئێران لە لێگەڕین و تێکۆشاندان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەی دەرچوونێک لەو قەیرانە و تێپەڕاندنی دۆخی هەنوکە.

شەهادەتی ژینا ئەمینی و بوونی ئەو بە ڕەمزی شۆڕش ، دەورێکی نوێی لە ڕاپەڕین و بەرخۆدان هێنایە کایەوە کە ژنان پێشەنگایەتی ئەویان گرتۆتە ئەستۆی خۆیانەوە . ئەو پێشەنگایەتییە گرێ کوێرەی چۆنیەتی دەرچوون و بێ چارەیی کردەوە. ئەو سەرهەڵدانە کە لە چوارچێوەی دروشمی (ژن ، ژیان ، ئازادی ) بە دامەزراوەیی بوو و وسێڵاوی گەورەی هاوڕێیی و هاوئاهەنگی گەلانی ئێرانی بەدواوە بوو. نیشانە تێپەڕاندنێکی پاڕادایمییە . گەرچی ئەو سەرهەڵدانە لە کوردستان دەستی پێکرد، بەڵام بە هۆی تایبەتمەندی گشتگیری ئەندێشە و هزری، لە بنەڕەت و ناخی ئەودا توانی وەکوو سمبولێک و لە قەوارەی دروشمی باسکراودا ، سەرجەم بنبەستەکانی هەیی تێپەڕاند و تایبەتمەندی فرەنەتەوەیی ، فرەچینی ، فرە ڕەگەزی و فرەناسنامەیی بە دەست هێنا و ژنی وەکوو پێکهێنەری کۆمەڵگەی نوێ و ژیانی ئازاد بناسێنێ. پێویستە ئەو بابەتە وەکوو تێپەڕکردنێکی پاڕادایمی لە بەرامبەر سیستەمی پیاوسالار ، تۆتالیتەر ، دژە ژن ، دژە ژیان و ئافرێنەری مەرگ درکی پێبکرێت و بناسرێت .ئەوە بونیادەکانی سیستەمی وەلایەتی فەقێی خستۆتە لەرزین و ڕێگەی ڕزگاری و ئازادی خستۆتە بەر پێی گەلانی ئێران .

ئەوپێکەوە بوون و یەکیێتیەی لە بەرەنگاری سیاسەتەکانی سیستەم لە پەیوەندی لەگەڵ حیجابی زۆرەملی خۆنوێنی دەکات لە بنەڕەتدا بەرەنگاربوونەوەی چل ساڵ هەلومەرجی بە زۆرەملێ و خەفەکردنەوە هاندان بەرەو شێواز و ڕێسای حکومەتییە  کە قەت لە لایەن کۆمەڵگەوە دانیپێدانەنراوە. لابردنی حیجاب لە ڕستیدا هێمای لادانی ستەمکاری و بەندەییە و هەڵگری تێگەی سیاسییە کە لە ناوئاخنیدا هیوا بۆ ژیانێکی باشتر و پڕاوپڕلە گەورەیی و پێکەوە بوون شەپۆل دەدەتاوە. ئەو پێکەوەبوون و یەکێتییە کە لە دەوری وشەکانی ( ژن ، ژیان ، ئازادی ) و بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجان پێکهاتووە ، سەرجەم سنوورە ناسنامەیی ، ڕەگەزی ، نەتەوەیی ، دینی و باوەڕییەکانی تێپەڕاندووە و هەبوونێکی گشتی هێناوەتە کایەوە کە لەودا هەموو توێژەکانی گەلان هەم لە بەرەنگاربوونەوەدا بەشداریان کردووە و هەم یەکێتی گەلانی نواندووە. دروشمی یەکێتی گەلانی ئازەربایجان ، بەلوچستان ، خوزستان و بە تایبەت خەڵکی شۆڕشگێری تەورێز لە پشتیوانی گەلی کورد، بەجۆشهێنەر و مایەی شانازییە کە پێویستە ئەو ئاهەنگی یەکێتییە لە تەواوی ئێران دەنگدانەوەی هەبێت و ببێت بە نموونە . بێگومان ئێمە لە تەنیشتی یەکتر و بە زیادکردنی هاوشێوەی خۆمان لە شەڕ بۆ ژیانی ئازاد سەردەکەوین . ئەو هاوڕێیەتیە کۆتایی هێنان بوو بە سیاسەتی دابڕاندن و ڕق هەڵگرتنانەی سیستەمی دیکتاتۆڕی وەلایەتی فەقێ لە نێوان گەلانی ئێران. سەرەڕای ئەوەی کە سیستەم لە تێکۆشانی ئەوەدایە بەرچەسبی جودایی خوازی و دووڕوویی خوازانەی ئەو کۆدەنگییە لە ناوببات، بەڵام گەلان و نەتەوەکانی ئێران  وریا و یەکگرتوو کاردەکەن و بۆ پێکهێنانی ئێرانێکی دیموکراتیک تێکۆشان دەکەن . پێویستە بۆ دەرچوون لەو دۆخە و چارەسەری کۆتایی، سەرجەم گەلان و نەتەوەکانی ئێران لە هاوئاهەنگی و هاوڕێیی بەردەوام و کارادا، لە مەیدانی تێکۆشان بۆ دیموکراتیزاسیۆنی ئێران هەبن . لەو پێناوەدا پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( کۆدار ) بۆ دروستکردنی بەستێن و هەلومەرجی هاوکاری باشتر و بونیادنەرتر بۆ پشتیوانی بە تواناتر و هەمەلایەنە لە داخوازییەکانی هەموو گەلانی ئێران و گەلی کورد و پێکەوەنانی ئێرانێکی دیموکراتیک ئامادەی هاوکاری لەگەڵ تەواوی هێزە دیموکاسیخواز و ئازادیخوازەکانە ."

ف.ق