قەرەیلان لێدوانی زۆر گرنگ بۆ ستێرک تیڤی دەدات

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ستێرک تیڤی لێدوانی زۆر گرنگی دەدات، کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە و تیایدا باس لەو شاندە دەکات، کە ئەردۆغان بۆ لای پەکەکەی ناردووە تاوەکو رووداوەکانی مەتینا و زۆر

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پەکەکە لە ستێرک تیڤی لێدوانی زۆر گرنگی دەدات، کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە و تیایدا باس لەو شاندە دەکات، کە ئەردۆغان بۆ لای پەکەکەی ناردووە تاوەکو رووداوەکانی مەتینا و زۆر رووداوی تر.

موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) ئەمشەو دەبێتە میوانی بەرنامەى تایبەتی ستێرک تیڤی.

قەرەیلان لە جموجوڵی داگیرکەریی سوپای تورکەوە تاوەکو رووداوەکەى مەتینا، کە لە ٥ی حوزەیراندا روویدا و هەروەها شیکاری بۆ چەندین روودای تر دەکات.

قەرەیلان لە بەرنامەکەدا باسی ئەم خاڵانەى خوارەوە دەکات:

ئەردۆغان چەند مانگ لەوە پێش بۆ شاندێکی نارد بۆ لای پەکەکە؟

قەرەیلان بۆ لە سەر داوای ئەو شاندە خواستی رووبەڕوو لەگەڵ مەسعود بارزانی دانیشێت و هۆشداریی پی بدات؟

هەوڵەکان بۆ ئەوەى پێشمەرگە بەشداریی شەڕی لە دژی پەکەکە بکەن، چۆن دەستیان پێکرد؟

کاتێک خولوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورک رۆیشت بۆ هەولێر و لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) کۆبوویەوە و لە دوای ئەوە لە ٢٠ی ئایاردا چۆن ئەنجامەکانی دەرکەوتن؟

لە پشت رووداوەکەى ٥ی حوزەیران لە مەتینا چی هەیە؟

لەم قۆناغەدا پەیوەندیی نێوان پەکەکە و پەدەکە چۆن بەڕێودەچێت؟

قەرەیلان چ بانگەوازێکی بۆ هێزە کوردستانیەکان، رۆشنبیران و بە تایبەتی گەلی بادینان هەیە و داوای چییان لێدەکات؟

لەو چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ قەرەیلان، وەڵامی چەندین پرسیار دەدرێتەوە.

ژ.ت